ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 9-1-2023 له شاری سلێمانی ، رێكخراوی كوردستان دیالۆگ ، دوومین دیداری شێخی شاعیران ( حه‌سیب قه‌رداخی) ساز ده‌كات.
له‌و دیداره‌دا چه‌ندین چالاكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌رێوه ده‌چێت، سه‌ره‌تا ناساندن بۆ فه‌رهه‌نگی (خمی ناخ) به3 توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كرێت و به‌دیاری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كرێت، پاشان رێوڕه‌سمی رێزلێنان له كۆمه‌ڵێك له ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیاری سلێمانی به‌رێوه ده‌چێت،له كۆتاییدا ئاهه‌نگێكی گۆرانی و شیعر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
شایانی باسه ڕێوڕه‌سمه‌كه له كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی سینه‌ما سالم، شه‌قامی سالم ته‌لاری سه‌رده‌م نهۆمی دووه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.