Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 08:07

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەبارەى نرخى دۆلار روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری  بانکى ناوەندى لەبارەى نرخى دۆلارەوە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات. 
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهای دينارەو، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاريش کاتییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنيدان.
 ئاماژەی بەوەشکردووە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهای دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی دادەبەزێت.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگه‌یاندووه‌،  بڕی دۆلاری نەقدیمان بۆ بازاڕەکان زیاد کردووه‌ و چەند بانکێکیشی راسپێردراون بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە هاووڵاتییان له‌پێناو سوود گه‌یاندن و كۆنتڕۆڵی بازاڕ.

پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

هەروەها دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق چەند رێكارێكی بۆ فرۆشتنی دۆلار گرتەبەر، نرخی ئەو دراوە رووی لە دابەزین كرد.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.