Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:50

سعوودیيه‌ رێگه‌ به‌ ئافره‌تان ده‌دات بێ مه‌حره‌م حه‌ج بكه‌ن

کوردستان TV
100%


بریکاری وەزیری حەج و عومرەی سعوودیيە، عەبدولفەتاح میشعەت ئاشكرایكرد، ئەمساڵ ئافرةتان دەتوانن بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی مەحرەم له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، فه‌ریزه‌ی حەج ئه‌نجام بده‌ن.

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ تەلەڤیزیۆنی ئیخبارییە کە بنکەکەی لە سعوودیەیه‌، عەبدولفەتاح میشعەت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمساڵ مەرجی ئەوە لادراوه‌ کە ژنان لە کاتی حەجدا مەحرەمیان لەگەڵدابێت، بەڵام دەبێت لە کاروانێکی ئافره‌تاندا بن.

سعوودیە پێشتر رێگەی بە ژنان نەدەدا حەج و عومرە ئەنجام بدەن بێ ئه‌وه‌ی مەحرەمیان لەگەڵدا بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.