Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

ئێران 2 هاووڵاتی دیكه‌ی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خالق خزرزادە و ڕەشید لەوەندەپوور بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکانی بەندەر عەباس و کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئه‌مڕۆ  دووشەممە،9ى1ى2023، سزای سێدارەی خالق خزرزادە، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەر عەباس جێبەجێ کرا.

هاوکات سزای سێدارەی ڕەشید لەوەندپوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی "خرەکووش"ی ئورمیە، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج جێبەجێ کرا.


خالق خزرزادە دوو ساڵ پێش و ڕەشید لەوەندپوور چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.


هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.