Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ کەشوهەوا ساردتر دەبێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە 10ـی 01ـی 2023 بایەکی سارد و وشک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کەشوهەوا ساردتر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک لەسەرناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ساماڵ دەبێت و لە  کاتەکانی بەرەبەیانی سبەیەوە لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییەکان، خێرایی با بەشێوەی وشکەسەرما لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

ڕاشیگەیاند: بەرزترین پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و نزمترین پلەکانی گەرما لەشەودا نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکاندا 3 تاوەکو 5 پلە بۆ ژێر سفری سەدی نزم دەبنەوە و بەستن ڕوو دەدات، لە سەنتەری شاری سلێمانیش بۆ سفر پلە و پلەیەک ژێر سفر دائەبەزێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە کاریگەری ئەم وشکە سەرما و بایە لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان تاوەکو پێشنیوەرۆی ڕۆژی پێنجشەمە بەردەوامی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.