Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:38

ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ کەسی دیکە دەرکرد

کوردستان TV
100%

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە بڕیاری لەسێدارەدان بۆ سێ کەسی دیکە دەرچوو.

سێ کەسی دیکە بەتاوانی "کوشتنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان" لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی بەڕێوە چوون، بە لەسێدارەدان حوکم دران.

ئاژانسی هەواڵیی میزان سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی کردەوە کە لە دادگایەکی ئەسفەهان، دادگاییکردنی شەش کەس بەتۆمەتی "کوشتنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بە چەک" لە 16ی تشرینی دووەمی 2022 لە ئەسفەهان بەڕێوە چووە.

دەستە دادوەریی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە تۆمەتباران ساڵح میر هاشمی باڵتاکی، مەجید کازمی شێخ شەعبانی و سەعید یاقوبی کوردسەفلی دەرکردووە و ئەمیر ناسر ئازادان بە 26ساڵ و سوهەیل جیهانگیریی بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.

لە هەمان دانیشتنی دادگادا، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ جابیر میر هاشمی دەرکراوە.

- تا ئێستا پەیوەیست بە خۆپیشاندانەکان چوار کەس لەسێدارە دراون

رۆژی 13ی ئەیلوول، پۆلیسی ره‌وشت، بە پاساوی "پابەندنەبوون بە یاساکانی جلوبەرگی ئیسلامی"، مەهسا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵانی دەستبەسەر کرد، دوای دەستبەسەرکردنیشی رۆژی 16ی ئەیلوول، ئەمینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، ئەم رووداوەش شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەرزان کەسیش دەستگیر کراون.

لە دوای خۆپیشاندانەکان دەیان کەس دادگایی کراون و بە لەسێدارەدان حوکم دران، موحسین شیکاری لە هەشتی کانوونی یەکەمی 2022، مەجیدرەزا راهنەوەردی لە 12ی کانوونی یەکەمی 2022، محەمەد مەهدی کەرەمی و سەید محەمەد حوسێن-یش لە حەوتی تشرینی دووەم سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.