یه‌كێتی تۆپی پێی پورتوگال ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له شوێنی فێرناندۆ سانتۆس دیاری كرد.
یه‌كێتی تۆپی پێی پورتوگال له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند "هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال پێشوازی له رۆبێرتۆ مارتینێز وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌كات".
یه‌كێتییه‌كه ته‌نیا ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه و هیچ زانیارییه‌كی تری سه‌باره‌ت به ماوه و تێچووی گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ به‌لایه‌نی كه‌م مارتینێز تا پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2024 له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كێتی تۆپی پێی پورتوگال چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا گرێبه‌ستی سانتۆسی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كانی جامی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ له قۆناغی 8 له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب كرابووه ده‌ره‌وه.
رۆبێرتۆ مارتینێزیش به‌هه‌مانشێوه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا دوورخرابووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیبوو هه‌ڵبژارده‌كه له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ سه‌ر بخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.