Erbil 38°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 23:52

پاپا ڤاتیكان: به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆمی مرۆڤایه‌تی و هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ لێواری له‌ناوچووندایه‌

کوردستان TV
100%

پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی ماوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ لێواری نه‌مان و له‌ناوچووندایه‌.

پاپا فرانسیس ئه‌م وتانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌به‌رده‌م نوێنه‌ره‌ دبلۆماسییه‌كانی ڤاتیكان پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ 60 ساڵه‌ی تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر په‌یامه‌ ئاشتییه‌ جیهانییه‌كه‌ی پاپا یۆحه‌نای بیست و سێیه‌م به‌ناوی (ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی).

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ساڵی 1962وه‌وه‌ ڕێك له‌كاتی دروستبوونی‌ قه‌یرانی مووشه‌كی كوبا تا ئێستا مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی بوونی هه‌ر ماوه‌، به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌هۆی ئه‌م بۆمبه‌ ماڵوێرانییه‌ له‌ لێواری نه‌مان و له‌ناوچووندایه‌،‌ ئه‌گه‌ر وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان ده‌ست به‌ گفتوگۆ نه‌كه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر له‌ناوبردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیان ڕێك نه‌كه‌ون، چونكه‌ له‌ ڕاستیدا خاوه‌ندارێتی و به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ هه‌ره‌ خراپ و بێ ڕه‌وشتییه‌كان‌.

پاپا فرانسیس داواشی له‌ وڵاتانی جیهان كرد بڕیارێكی دروست له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بده‌ن و به‌ زووترین كات هه‌وڵی وه‌ستاندنی بده‌ن.

له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له‌ جه‌نگی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆكراینای كرد كه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بابه‌تی خۆراك و سووته‌مه‌نی هه‌موو جیهان كردووه‌ و داواشی له‌ هه‌موولایه‌ك كرد چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌ و كۆتایی به‌م جه‌نگه‌ ماڵوێرانییه‌ بێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.