Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:46

به‌هۆی داڕمانی شاخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دوكان دوو كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی داڕمانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می به‌شێك له‌ شاخی سارا له‌ شارۆچكه‌ی دوكان، دوو كه‌س بریندار بوون.

شاره‌وانی دوكان ڕایگه‌یاند: بە هۆکاری سروشتی بەشێک لە شاخی سەر شەقامی گشتی دوکانی سەروو، تووشی داڕمان دەبێت و شەقامەکە دادەخرێت.

ڕاشگه‌یاند: بە هۆی داڕمانی شاخه‌كه‌ ستوونێکی کارەبا كه‌وت‌ و ئۆتۆمبێلێکی قەمەرەش له‌ جۆری (تویتا کرۆلا ـ تەکسی) زیانی بەركه‌وت‌، هه‌روه‌ها شۆفێر و سەرنشینه‌كه‌شی بە سووکی بریندار بوون .

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا تیمەکانی شارەوانیی دوکان سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامەکەن و داواشی لە شۆفێران كرد بە وریاییەوە هاتوچۆ بە شەقامەکە بکەن و تەنها ڕێگە لاوەکییەکە بەکار بهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.