Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:26

كه‌سێك 12 ملیۆن و 42 وه‌ره‌قه‌‌ له‌ دراوسێیه‌كه‌یان ده‌دزێت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ 12 ملیۆن و 4200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ هاوسێیه‌كیان دزی بوو.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له‌ پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ هاووڵاتییەکی گەڕەکی کەلاری کۆن له‌ شارۆچكه‌ی کەلار سکاڵای هێنایە لای پۆلیس کە لە  ماڵەکەیاندا بڕی 12 ملیون دیناری عێراقی و 4200 دۆلاری ئەمه‌ریکی دزراوە .

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونه‌كان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار کە دراوسێی سکاڵاکارە بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباره‌كه‌ لەدایکبووی ساڵی 1978 و دانی بە تاوانەکەی داناوە و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پۆلیس دەستی بەسەر پارە دزراوەکەدا گرتووە و دوای ته‌واوكردنی ڕێکاره‌ یاساییه‌كان، ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.