Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:31

ئه‌م گه‌نجه‌ به‌هۆی ڕۆچوونی بیره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی بشیریان له‌ سنووری شاره‌دێی كه‌ڵه‌ك گه‌نجێك به‌هۆی رۆچوونی بیرێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی بشیریان سه‌ر به‌ شاره‌دێی كه‌ڵه‌ك، ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌ناوی (ئه‌رسه‌لان سالم سه‌لیم) به‌هۆی ڕۆچوونی بیره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ و رۆچوونی بیره‌كه‌، عه‌مید سه‌عدی ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، گه‌نجه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی چۆته‌ ناو بیره‌كه‌ و له‌ كاتی كاركردنیشدا به‌داخه‌وه‌ بیره‌كه‌ ڕۆچووه‌ و به‌سه‌ریدا كه‌وتووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بیره‌كه‌ تازه‌ هه‌ڵكه‌نراوه‌ و قووڵاییه‌كه‌ی ته‌نیا 2 مه‌تر بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌.

سه‌نگه‌ر گۆران / به‌رده‌ڕه‌ش

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.