Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:20

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: پارتی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ ئه‌وه‌یش به‌رگریكردنه‌ له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له ‌به‌رنامه‌ی (مژار) سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان و ئاسته‌نگه‌كان، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (پ د ك) رایگه‌یاند كه‌ پارتی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ ئه‌وه‌یش به‌رگریكردنه‌ له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ڕاشیگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی هه‌میشه‌ پێداگیری له‌ سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان كردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پارتی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر گفتوگۆ بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ پرۆسه‌ی عێراقیش پارتی لایه‌نی خێر بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌قامگیر بێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: وه‌ك پارتی ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ گرینگ بووه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هه‌رگیز له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد مساوه‌مه‌ نه‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ نه‌رمونیان بووینه‌.

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ "له‌ كۆنگره‌دا‌ ئێمه‌ هه‌وڵمان ئه‌وه‌ بووه‌ وه‌ك دروشمێك و به‌‌ بڕیاری سه‌رۆك بارزانی‌ كه‌ ده‌ستكراوه‌ بین بۆ تێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ڵام چه‌پڵه‌ به‌ ده‌سته‌ك لێ نادرێ، ئێستاش چاوه‌ڕوانی یه‌كێتین كه‌ وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین كۆببینه‌وه‌ .

ئاماژه‌شی دا: هیچ كێشه‌ و گرفتێك نییه‌ چاره‌سه‌ری نه‌بێت، به‌ڵام هه‌موو بابه‌تێك پێویسته‌ تاوتۆی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ دابرێژرێت.

سه‌باره‌ت به‌ گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی یه‌كێتی، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ گله‌ییه‌كان ده‌بێت له‌ ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا باس بكرێت نه‌ك له‌ میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.

له‌ كۆتاییدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند: پارتی خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ ئه‌وه‌یش به‌رگریكردنه‌ له سه‌رجه‌م‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه‌ پشكی شێر و قورساییه‌كان هه‌مووی كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانی پارتی. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ته‌نیا خه‌ریكی دژایه‌تیكردنی پارتین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.