Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:37

بۆ هاووڵاتییانی هه‌ولێر.. له‌مه‌ودوا هه‌ر گله‌ییه‌كتان هه‌یه‌ پارێزگاری لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌مه‌ودوا هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر هه‌ر كێشه‌ و پێشنیار و ڕه‌خنه‌ و گله‌ییه‌كیان هه‌بێت، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێری لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌ و را و بۆچوونی هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ كار و به‌رنامه‌كانی پارێزگا و ئه‌و پێشنیاز و ره‌خنه ‌و گله‌ییانه‌ی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری هه‌یانه‌، هاووڵاتییان ده‌توانن راسته‌وخۆ بهشێوه‌ی (‌ده‌نگ و ره‌نگ‌) په‌یامه‌كانی خۆیان به‌ چڕوپڕی بگه‌یه‌ننه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر.

ڕاشیگه‌یاند: لای خۆشییه‌وه‌ ئومێد خۆشناو به‌رسڤی پرسیار و سه‌رنج و ره‌خنه‌كانتان ده‌داته‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر شێوازی په‌یوه‌ندیكردنه‌كه‌شی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستییه‌تی په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بكات، ده‌توانێ له‌ رێگه‌ی ژماره‌ی‌ (07504990655)‌ به‌ رێگه‌ی (تلگرام و واتسئاپ) په‌یامه‌كه‌ی ره‌وانه‌ بكات .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.