Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:24

به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت.. سه‌رجه‌م منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتی خانه‌كان داده‌مه‌زرێن

کوردستان TV
100%

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو منداڵانەی کە لە خانەی بێسەرپەرشتاندان و 18 ساڵیان تەواو کردووە، لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند: نووسراومان کرد بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌ویش بڕیاری دەرکرد کە ئەو منداڵانەی 18 ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئایندە یەکەی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت، هەروەها کە 18 ساڵیش تەواو دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان هەبێت، چونکە بە تەنیا یەکەی نیشتەجێبوون دادی ئەوەیان نادات کە بژێوی ژیانی هەبێت، بۆیە بڕیاریداوە هەموو ساڵێک کە منداڵەکان 18 ساڵ تەواو دەکەن، لە خانەکان دامبەزرێن.

ڕاشیگه‌یاند: بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێمە ناوەکانمان ئاراستە کردووە، منداڵانی سێ ساڵی پێشوو هەموویان دامەزراون.

کوێستان محەمەد هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە بەردەوامی هەیە بۆ ساڵێکی دیکەش لە خانەکان و ئەو منداڵانەی 18 ساڵ تەواو دەکەن دادەمەزرێن، دوو ساڵی دیکە و سێ ساڵی دیکە ئەمە بەردەوامی دەبێت، واتە ئێمە توانیومانە منداڵەکان یەکەی نیشتەجێبوونیشیان بۆ دابین بکەین و کاریشیان هەبێت کە دابمەزرێن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیاشیان هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.