Erbil 38°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 22:12

كه‌شناسی ڕێژه‌ی بارانبارینی شاره‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.. له‌ سلێمانی زۆرترین باران باریوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی داتاكان له‌ پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران باریوه‌.

به‌گوێره‌ی داتاكانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران باریوه‌ كه‌ 10.2 ملم بووه‌، له‌ پارێزگای كه‌ركووكیش كه‌مترین ڕێژه‌ باران باریوه‌ كه‌ 0.2 ملم بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ئه‌مڕۆ دووشه‌می شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌:-

سلێمانی:10.2 ملم

کەرکووک: 0.2 ملم

هەڵەبجە: 5.8 ملم

پیرمام: 2.0 ملم

چەمچەماڵ: 1.3 ملم

بازیان: 2.8 ملم

دوکان: 2.0 ملم

کانی ماسی: 1.0 ملم

میدان: 4.4 ملم

کەلار: 0.6ملم

دووزخورماتوو: 3.6ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.