Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:49

به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا.. سبه‌ی كرایه‌ پشووی فه‌رمی

کوردستان TV
100%

چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ سبه‌ی سێشه‌م پشووی فه‌رمییان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ڕاگه‌یاند به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و زۆری بارانبارینه‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و بابل و واسیت و موسه‌نا و دیوانییه‌ سبه‌ی سێشه‌میان له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كرده‌ پشووی فه‌رمی.

پارێزگاكان جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی سێشه‌م ته‌نیا داموده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ درێژایی رۆژ له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق باران باریوه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون.

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراقیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ بارانبارین و ئه‌م كه‌شوهه‌وا سارده‌ سبه‌ی سێشه‌م و رۆژانی داهاتووش تا هه‌ینی داهاتوو له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكان به‌رده‌وامییان ده‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.