ئه‌مشه‌و دووشه‌م چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دوو ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه‌یان بریندار كردووه.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی موتیبیجه سه‌ر به شارۆچكه‌ی دوور له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه كه تێیدا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی لیوای 52ی سوپای عێراق.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا دوو ئه‌ندامی سوپای عێراق بریندار بوونه.
چه‌كداره داعشه‌كان هه‌روه‌ها له كاتی هێرشه‌كه‌دا توانیویانه به چه‌كی قه‌ناس كامێرای حهڕاڕی باره‌گاكه تێكبشكێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ته‌واوی سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌شوهه‌وا ناسه‌قامگیر بووه و بارانێكی به‌خوڕ باریوه و تیرۆریستانی داعش‌یش خراپی كه‌شوهه‌وایان به‌هه‌لزانیوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.