Erbil 38°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 21:33

سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری كورستانی كرد به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و به‌تایبه‌تیش ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆڕه‌ی تیرۆریستانی داعش كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نرا و‌ به‌نیازبوون له‌ سه‌ری ساڵدا كاری تیرۆریستی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "دژه‌تیرۆری كوردستان توانی دوو پلانی ته‌قینه‌وه‌ له‌لایه‌ن تۆڕێكی تیرۆریستانی داعش له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند "تۆڕه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ چوار كه‌س پێكهاتبوون و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران كه‌ دوانیان دانیشتووی كه‌مپی هۆڵی سووریا بوون".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ نایابه‌كانی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌وڵگرییه‌كانمان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌موومان و په‌كخستنی تیرۆری جیهانی".

مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سوپاسی ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ده‌كات بۆ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وام و ماندوونه‌ناسه‌كانیان.

ئه‌م تویته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌م ده‌زگای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند كه‌ پلانیان داڕشتبوو له‌ سه‌ری ساڵی 2023 ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.