ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و وێرانكه‌ر به گوڕی 7.7 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی تانیمبار له وڵاتی ئیندۆنیسیای ڕوویداوه.
ناوه‌نده‌كه ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵای 97 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه دروستبووه و پله‌كه‌شی وێرانكهربووه به 7.7 پله‌ی ڕێخته‌ر.
تا ئێستا حكوومه‌تی ئیندۆنیسیا قه‌باره‌ی زهره و زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه به‌هێز و وێرانكه‌ره‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بوومه‌له‌رزه‌ی تری به‌هێز ڕوو بداته‌وه، بۆیه هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتییان.
چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به گوڕی 5.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له دوورگه‌ی جاوه‌ی ئیندۆنیسیا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.