Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:43

ڤیتامین سی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە ؟

کوردستان TV
100%

دكتۆر ئەلێكساندەر میاسنیكۆڤ پشتڕاستی كردەوە كە ڤیتامین سی دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
میاسنیكۆڤ لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر خواردنی ڤیتامین سی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
هەروەها دەڵێت :زۆرێك لە وەرزی سەرمادا یان لەكاتی تووشبوون بە هەڵامەتدا بڕێكی زۆر لە ڤیتامین سی دەخۆن، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی هاندانی دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.
دەشڵێت: ئەگەر بمانەوێت سودێكی گەورە لە ڤیتامین سی وەربگرین، نابێت لە دەرمانخانەكان بیكڕین، بەڵكو دەبێت "بە كەوچك بیخۆین"، واتە لە كەرەستەی خواردن و ئەو بەرهەمە خۆراكیانەی كە تێیدایە بەدەستی بهێنین، وەك: سەوزە و میوە، كیوی، شووتی، بیبەری شیرین و ئەوانی تر.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.