Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:43

لە پشووەکانی سەری ساڵی نوێ 180 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامارێکی لەبارەی ھاتنی گەشتیاران لە پشووەکانی سەری ساڵی نوێ دا بۆ ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە پشووەکانی سەری ساڵی نوێ دا، 180 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەو 180 ھەزار گەشتیارە، 64 ھەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی، 61 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێر و، 55 ھەزار گەشتیاریش سەردانی پارێزگای دھۆکی کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا ئاماژە بە کۆی گشتی گەشتیاران لە ساڵی 2022 بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە و تیاییدا ھاتووە کە، ساڵی رابردوو، شەش ملیۆن و 168 ھەزار گەشتیار روویان لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، ئەمە جگە لەوەی کەرتی گەشتیاریش سەدا 35 گەشەی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.