Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:38

رۆناڵدۆ لە یەکەم یاریدا لە سعوودیە رووبەڕووی مێسی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

راهێنەری یانەی نەسڕ-ی سعوودی، روودی گارسیا رایگەیاند ئەگەری هەیە یاریزانی نوێی یانەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییە دۆستانەکەی 19ی کانوونی دووەم لە بەرامبەر یانەی پاریس ساینت جێرمان (PSG ) کە لیۆنێل مێسی-ش ئامادەی دەبێت، یاری بکات.

راهێنەری یانەی نەسڕ-ی سعوودی، روودی گارسیا رایگەیاند ئەگەری هەیە یاریزانی نوێی یانەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یارییە دۆستانەکەی 19ی کانوونی دووەم لە بەرامبەر یانەی پاریس ساینت جێرمان (PSG ) کە لیۆنێل مێسی-ش ئامادەی دەبێت، یاری بکات.
یانەی پاریس ساینت جێرمان، ئەوەی راگەیاند کە تیپی یەکەمی یانەکە لە 18-19ی کانوونی دووەم دەچێتە دۆحەی پایتەختی قەتەر و ریازی پایتەختی سعوودیە. یاریزانانی PSG، لە چوارچێوەی گەشتەکەدا سەرەتا لە یاریگای نێودەوڵەتیی خەلیفە لە دۆحە مەشق و راهێنان ئەنجام دەدەن و رۆژی دووەم لە یاریگای شا فەهد لە ریاز یارییەکی دۆستانە لەگەڵ تیپی هاوبەشی ئەستیرەکانی هەردوو یانەی نەسڕ و هیلالی سعوودی ئەنجامدەدات.
روودی گارسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لی کیپ-ی فەڕەنسی وەڵامی پرسیاری سەبارەت بە کاتی یاریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە هەوادارانی تۆپی پێی سعوودی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن دایەوە و گوتی: رۆناڵدۆ، لە یەکەم یاریدا درێسی نەسڕ ناپۆشێت. ئەو لەگەڵ تیپی هاوبەشی یاریزانانی هیلال و نەسڕ یاری دەکات.
گارسیا، باسی لەوەش کرد رۆناڵدۆ کە لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد دوو یاری سزا درابوو، یەکەم یاری لە خولی پلە یەکەمی سعوودیە رۆژی 22ی کانوونی دووەم لە بەرامبەر یانەی ئیتیفاق یاری دەکات.
ئەستێرەی تۆپی پێێ پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو لە میانی یارییەکانی 32هەمین هەفتەی خولی نایابی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ) بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی یارییەکەدا مۆبایلی هاندەرێکی شکاندبوو کە دەیویست وێنەی بگرێت، دوو یاری سزادارا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.