Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:41

زیاتر لە دوو ملیۆن داواكاری بۆ بلیتی یارییەكەی نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ پێشكەش كراوە

کوردستان TV
100%

توركی شێخ ،سەرۆكی دەستەی گشتیی كات بەسەربردنی سعودیە ، وردەكاری یارییەكەی جامی وەرزی ڕیازی لە 19ی 1 لە یاریگای نێودەوڵەتی مەلیك فەهد كە ئەستێرەكانی هیلال و نەسر لەخۆدەگرێت بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاشكرا دەكات.
شێخ لە لێدوانێكدا گوتی: بەڕاستی ژمارەی داواكارییەكانی بلیت زیاتر لە دوو ملیۆن داواكاری تێپەڕاندووە، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی مێژووییە لە تۆپی پێدا، پێموانییە پێشتر ئەوە ڕوویدابێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ناچاربووین داواكارییەكان لە سایتەكەدا بوەستێنین، چونكە لە چركەیەكدا زیاتر لە 15 هەزار داواكاریمان پێدەگەیشت، ئەمەش بەهای ئەم یارییە ڕوون دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندیم بە سەرۆكی پاریس سانجێرمان كرد و داوامان لێكرد ژمارەی درێسی تیپی فەرەنسی بۆ هاندەران دوو هێندە بكات.
لە كۆتاییدا گوتی “پێموایە هاندەرانی پاریس سانجێرمان دوای ئەم یارییە بە تەواوی جیاواز دەبن.
جێگای سەرنجە ڕۆناڵدۆ لەماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا بە گرێبەستێكی مێژوویی پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە كردووە، لەو ماوەیەدا تا هاوینی 2025 مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.