Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:33

پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ڕووسیا بۆ زیاتر لە 60 لە ژێر سفر دادەبەزن

کوردستان TV
100%

كۆماری یاكوتیای ڕووسیا شایەتی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت، بەو پێیەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی گێلیندا پلەی گەرما بۆ 61 پلەی ژێر سفر دابەزی.
بەگوتەی شارەزایانی كەشناسی، پلەی گەرمی هەوا لە نۆ ناوچەی ڕووسیا بۆ كەمتر لە 45 پلە نزم دابەزیوە و نزمترینیش لە گوندی گیلیندا لە كۆماری یاكوتیە تۆمار كراوە و لەوێش بۆ زیاتر لە 60 پلە دابەزیوە.
لە یاكوتسكی پایتەختی كۆمار، پلەكانی گەرما بۆ 42 پلەی ژێر خوارەوە دابەزین، ئەمەش وایكرد بەرپرسانی شارەكە وانەكانی ماڵەوە لە قوتابخانەكان هەڵبوەشێننەوە .
ھەروەھا دەڤەری مەگادان و زۆرێك لە گوندەكانی شایەتی شەپۆلی بەستەڵەكن، چونكە پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە نزم دابەزیوە، ھەروەھا وانەكانی خوێندن لە قوتابخانەكان ھەڵوەشاوەتەوە.
سەرچاوە: ڕوسیا ئەلیۆم 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.