Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:37

لەبەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار و 500 دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی100 دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆییدا گەیشتە 157 هەزار و 500 دینار.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینارە، هاوكات نرخی كڕینی دۆلار بە 157 هەزار و 300 دینارە.
هاوكات لەكاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10-1-2023 نرخی 100 دۆلار لەشاری هەولێر بە 160 هەزارو 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.