Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:43

بڕی بیمەی سەپێنراو بەسەر عەمرەكاران و حاجیان كەمكرایەوە

کوردستان TV
100%

دوێنێ لە عەرەبستانی سعوودیە كۆنگرەی حەج و عومڕە بەرێوەچوو كە تێدا چەندین زانیاری نوێ و بۆیەكەم جار لەسەر پرۆسەی حەج راگەیندران.
بە پێی راگەیاندراوی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە كە رێژەی حاجیان زیاد دەكرێتەوە هەروەكوو پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق و بە هەرێمی كوردستانیشەوە لەگەڵ هەڵگرتنی مەرجی تەمەن .
هەروەها دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق كەمكردنەوەی ئەو بڕە بیمەیەی ڕاگەیاند كە لەلایەن لایەنی سعودیەوە بەسەر عەمرەكاران و حاجیاندا سەپێنراوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا تێیدا هاتووە، سەرۆكی دەستەكە، سامی ئەلمەسعوودی، سەردانی شانشینی سعودیەی كردووە، و دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ لایەنی سعودی، ئەو بڕە پارەیەی بیمە كە بەسەر عەمرەكاران و حاجیان سەپێنرا بوو ،كەمكرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیمەی عەمرەكاران لە (235 ڕیاڵەوە بۆ 88 ڕیاڵ) كەمكرایەوە، هەروەك بۆ حاجیانیش بوو بە 29 ڕیاڵ لەبری 109 ڕیاڵ.
هەروەها كۆمسیۆنەكە داوای لە كۆمپانیاكانی عومرە كردووە، ڕسوماتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرە بۆ عێراقییەكان، چ بە ئاسمانی یان وشكانییەوە، ڕەچاو بكەن و بۆیان كەمبكەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.