Erbil 38°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:31

هۆشدارییەكی نێودەوڵەتی: لە ساڵی 2030دا 59 ملیۆن منداڵ و گەنج گیان لەدەستدەدەن

ئەگەر رێوشوێنی خێرا بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان نەگیرێتەبەر
کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراونەتەوە، كە نزیكەی 5 ملیۆن منداڵ لە ساڵی 2021دا پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی پێنج ساڵی گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە دوایین خەمڵاندنەكانی گروپی نێوان دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خەمڵاندنی مردنی منداڵان دەركەوتووە كە لە هەمان ماوەی ساڵدا 2.1 ملیۆن منداڵ و گەنج لە نێوان تەمەنی 5 بۆ 24 ساڵدا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش یەكسانە بە مردنی منداڵێك یان گەنجێك لە هەر 4.4 چركەیەكدا.
ڕاپۆرتێكی جیای نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، دەركەوتووە كە لە ساڵی 2021دا یەك ملیۆن و 900 هەزار منداڵی مردوو لەدایك بوون، لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە دەكرا لە ڕێگەی چاودێری تەندروستی باشترەوە ڕێگری لە مردنی زۆر بكرایە.
ڤیدیا گانێش لە سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) دەڵێت: نابێت هەرگیز كارەساتێكی وا بەربڵاو و پێشگیری لە حەتمی وەربگیرێت. 
نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2000ەوە شتەكان باشتر بوون لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی مردنی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە جیهاندا بە ڕێژەی 50%، ڕێژەی مردن بۆ منداڵانی گەورەتر و گەنجانی پێگەیشتوو بە ڕێژەی 36% دابەزیوە و ڕێژەی لەدایكبوونی مردوو بە ڕێژەی 35% دابەزیوە، “ئەو دەستكەوتانە لە ساڵی 2010ەوە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیان كردووە.
تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدا لەوەی كە نزیكەی 59 ملیۆن منداڵ و گەنج پێش ساڵی 2030 دەمرن ئەگەررێوشوێنی خێرا بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان نەگیرێتەبەر.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.