Erbil 38°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:20

لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی بە نزیكەی سێ ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە ئیدارە سەربەخۆكان جێبەجێ كراون

کوردستان TV
100%


لە ساڵی 2022 دا لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەرین و سۆران و زاخۆ، 68 پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار بە گوژمەی (2,960,607,050)دینار جێبەجێكراون و كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو سنوورانە هەبووە.
گوژمەی ئەو پرۆژانە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكراوە، هاوكات ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخانكراوە و جێبەجێكراون، واتە پرۆژەكان زیاتر لەو ژمارەیەن.
لەو 68 پرۆژەیەی كە لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكراون، 29 پرۆژەیان لە ئیدارەی گەرمیان و 14 پرۆژەیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین و 15 پرۆژەیان لە ئیدارەی سۆران و 10 پرۆژەشیان لە ئیدارەی زاخۆ جێبەجێ كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.