Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:41

میدیای سعوودییە:  یانەی هیلال بەم نزیكانە گرێبەست لەگەڵ مێسی دەكات

کوردستان TV
100%

مێسی دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژوودا ئەگەر ئەو هەواڵانەی باس لە گواستنەوەی بۆ یانەی هیلالی سعوودی دەكەن، راست بن.
لەوەتەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە كردووە، میدیاكانی سعودیە پەلەیان كردووە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بكەنەوە كە ڕكابەری تەقلیدی هیلال لە بەرامبەردا هەوڵدەدات ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە، لیۆنێل مێسی، بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە (429 ملیۆن دۆلار) ڕابكێشێت.
گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تا هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، ئەمەش مانای وایە كە دەتوانێت لە چوارچێوەی گواستنەوەی ئازاددا بگوازرێتەوە، لە ئەگەری ئەوەی "جادووگەرە ئەرجەنتینییەكە" تەمەن 35 ساڵەكە ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی ساڵێك یان دوو ساڵ گرێبەستەكەی درێژبكاتەوە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سعوودی، خالد زیاب، لە تویتێكدا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە  “تویتەر”، پشتڕاستیكردەوە كە هیلال ئۆفەرێكی ئامادەكردووە بە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بكات، ئاماژە بەوەش دەكات كە ڕەنگە ئۆفەرەكە بگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ.
زیاب ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕەنگە میسی لە داهاتوودا پێشوازی لە بیرۆكەكە بكات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.