Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:36

یەکێتی ئەوروپا بانگەوازی راگرتنی سزای لەسێدارەدانی دایە دەست باڵیۆزی ئێران

کوردستان TV
100%


دوای ئەو سزانەی کە پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە  ئێران جێبەجێ کرا، یەکێتی ئەورووپا بانگەوازێکی سەبارەت بە راگرتنی سزای لەسێدارەدانی رادەستی باڵیۆزی ئێران لە یەکێتی ئەورووپا، حوسێن دەهگانی کرد.

سکرتێری گشتیی ئاژانسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، ستیفانۆ سانینۆ بانگهێشتی باڵیۆزەکەی ئێران-ی کرد و بە ناوی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێل-وە سەرسوڕمانی یەکێتی ئەورووپای دەربارەی لەسێدارەدانی محەمەد مەهدی کەریمی و سەید محەمەد حوسەینی لە ٧ی کانوونی دووەم لەسەر خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە راگەیاند.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی بۆرێل-ـەوە بڵاو کراوەتەوە، سانینۆ لە کاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئێران دەهگانی بانگەوازی یەکێتی ئەورووپای سەبارەت بە راگرتنی سزای لەسێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەران دووبارە کردووەتەوە.

ستیفانۆ سانینۆ، ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە یەکێتی ئەوروپا لەهەموو دۆخێکدا لە دژی سزای کوشتنە و رایگەیاند یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە دژی هەڵسوکەوتەکانی ئێرانن.

- تاکو ئێستا پەیوەیست بە خۆپیشاندانەکان چوار کەس لە سێدارە دراون

رۆژی 13ی ئەیلوول، پۆلیسی ره‌وشت، بە پاساوی "پابەندنەبوون بە یاساکانی جلوبەرگی ئیسلامی"، مەهسا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵانی دەستبەسەر کرد، دوای دەستبەسەرکردنیشی رۆژی 16ی ئەیلوول، ئەمینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەم رووداوەش شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان هەرزان کەسیش دەستگیر کراون.

لە دوای خۆپیشاندانەکان دەیان کەس دادگایی کراون و بە لە سێدارەدان سزادران. موحسین شیکاری لە 8ی کانوونی یەکەمی 2022، مەجیدرەزا راهنەوەردی لە 12ی کانوونی یەکەمی 2022، محەمەد مەهدی کەرەمی و سەید محەمەد حوسێنیش لە 7ی تشرینی دووەم سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.