مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە فەرمانی گرتنی هەبووە .
ئهمرۆ سێشهممه10ى1ى2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی كوردساتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستووهتهڕوو، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،لەئێستادا تۆمەتبار ( ح، م، ر ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.