Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:44

شاجوانی پێشووی كرواتیا: لە مۆندیالی قەتەر چەند یاریزانێك هەوڵیاندا لێم نزیك ببنەوە

کوردستان TV
100%

شاجوانی پێشووی كرواتیا، ئیڤانا نۆڵ، كە بە سەرنجڕاكێشترین هاندەری مۆندیال ناوزەد كرابوو، لە پشت پەردەوە و سوپرایزەكانی سەردەمی بەشداریكردنی لە مۆندیالی قەتەر 2022، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاشكرا كرد.
ئەو خانمە جوانە كرواتییە لە كاتی ئامادەبوونی لە شوێنە جیاوازەكانی قەتەر، سەرنجی هاندەران و خەڵكی بەلای خۆیدا ڕاكێشا .
ئیڤانا نۆڵ ئاشكرای كرد كە ژمارەیەك ئەستێرەی مۆندیال نامەی تایبەتیان بۆ ناردووە بۆ ئەوەی بە جۆرێك یان جۆرێكی تر لە ڕێگەی ئەكاونتەكانییەوە لێیان نزیك ببێتەوە.
شاجوانی پێشووی كرواتیا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا نەكرد كە نامەیان بۆ ناردووە، بەڵكو ئاماژەی بە یەكێك لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی بەلجیكا كرد و گوتی: یاریزانێكی گەورە و سەرسوڕهێنەرە. هەروەها دووپاتیكردەوە كە ئارەزووی ناسینی كەس نییە.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.