ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی، وادەی ناردنی بودجەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 لە دوا دەستكەوتەكانیدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی كۆتایی هاتنی پشووی پەرلەمان و دەستپێكردنی خولی یاسادانانی ساڵی 2023، بودجە لەسەر مێزی پەرلەمان دەبێت.
پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، نرخی بەرمیلێك نەوت، بە 65 دۆلار لە بودجەی گشتیدا دانراوە، بەڵام ڕەنگە بگاتە 70 دۆلار، لەكاتێكدا نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە 1450 دانراوە.
لەكاتێكدا لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، بڕی پێشبینیكراوی بودجە نزیكەی 140 ترلیۆن دینارە.
وادەی ناردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.