بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، زوھێر عەلی شەعلان، پارێزگاری دیوانییە، بەتۆمەتی "گەندەڵی" لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد شیاع سوودانی، زوھێر عەلی شەعلان-ی لە پۆستەكەی دوورخستووەتەوە.
راشیگەیاندووە كە فەرمانی دوورخستنەوەی زوھێر عەلی شەعلان لە پۆستەكەی، بەتۆمەتی تێوەگلان لە "گەندەڵی" دەركراوە.
باسی لەوەشكردووە كە لەئێستادا، دادگا تایبەتەكان لە دۆسیەكە دەكۆڵنەوە.
پارێزگارێك بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.