Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:41

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی رۆژئاوای وڵاتی توركیای هه‌ژاند.

ئیداره‌ی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانی توركیا (ئافاد) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوورگه‌ی میدیلی یۆنانییه‌ و له‌ قووڵایی 14.95 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌ویدا بووه‌ و گوڕه‌كه‌شی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دانیشتووانی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ له‌ ڕۆژئاوای توركیا هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.