Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:03

دۆلاری ته‌زویری پێ بووه‌ و پۆلیس ده‌ستگیری كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌ بڕێكی زۆری دۆلاری ته‌زویری پێ بووه‌ و به‌نیاز بوو له‌ بازاڕ ساغی بكاته‌وه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە پشت بەنزینخانەی ئاکار نزیک شەقامی (100 مەتری) تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبیان بە ناوی (ک. ع. ا) دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ بڕی (4 هەزار دۆلار)ی کۆپی لابوو و دەیویست بە ناوی دۆلاری لیبییەوە لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی نەهێشتنی ساختەکاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.