Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 00:37

حكوومه‌تی عێراق نرخی فرۆشتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار دیاری ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م فه‌رمانی به‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرد كه‌ نرخی كاڵاكان به‌ دینار بفرۆشن كه‌ به‌پێی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر بێت به‌ (1470).

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی پابه‌ند ده‌كات به‌ فرۆشتنی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ دیناری عێراق به‌پێی نرخی فه‌رمی ئاڵوگۆڕی (1470) دینار بۆ یه‌ك دۆلار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تریش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و گه‌یشته‌ 160 هه‌زار 750 دیناری عێراقی.

ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یه‌كێكی تره‌ له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار و ڕێگریكردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری دراوی بیانی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.