Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:42

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ توركیا یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپێك ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م یانەی هەولێر یەکەم یاریی دۆستانەی لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەرامبەر یانەی ئیگدیری تورکی ئەنجام دا و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.

سەرەتا و له‌ گێمی یه‌كه‌مدا یانەی هەولێر بە گۆڵی سەفین مەنسوڕ بەپێشکەوت، بە ئەسێستی زەید جمال ئەبو عابد یاریزانی نوێی یانەکە.

پاشان لە کۆتایی هەمان گێمدا یاریزان یڵدیزاج یاریزانی یانه‌ی ئیگدیری بە لێدانی سەر گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ یانەكه‌ی تۆمار کردووە.

یانەی هەولێر ئێستە لە نێو کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان دایە لە شاری ئەنتالیای تورکیا و ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا یەکەی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدات و وا بڕیارە چەند یارییەکی دۆستانەی تریش ئەنجام بدات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.