Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 00:36

كوردستان تیڤی زانیاری له‌سه‌ر بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئاشكرای كرد كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا حكوومه‌تی عێراق 400 ملیار دیناره‌كه ده‌نێرێت و‌ بڕه‌ پاره‌كه‌‌ ده‌خرێته‌‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ (كوردستان تیڤی) دووپاتی لە ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە.

ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بانكی بازرگانی ڕاسپاردووه‌ 400 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا هه‌روه‌ها گوتی: لە ڕۆژانی داهاتوودا بانكی تی بی ئای-بانكی بازرگانی عێراقی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات تاوەكو لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 پشكی كوردستان جێگیر دەكرێت.

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه‌‌ ناردنی ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ وه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو لەچواچێوەی ئەو ڕێككەوتنەی كە حكوومەتی عێراقی لەسەر پێكهێنراوە.

له‌ ڕێكه‌وتی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاردرا به‌ ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.