Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 00:22

ئه‌فغانستان چه‌ند پیشه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی تاڵیبان ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كانیش چه‌ند كار و پیشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ كرا، یه‌كێك له‌ كاره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش كاركردن و داخستنی سه‌رجه‌م‌ ئارایشتگه‌كانی ئافره‌تانه‌.

حكوومه‌تی تاڵیبان بڕیاری دا: چیتر ئافره‌تان بۆیان نییه‌ له‌ ئارایشتگه‌ و ناوه‌نده‌كانی جوانكاری ئافره‌تان كار بكه‌ن، له‌ ماوه‌ی 10 رۆژیشدا ده‌بێت سه‌رجه‌م ئارایشتگه‌كان دابخرێن.

حكوومه‌تی تاڵیبان له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردووشدا كاركردنی ئافره‌تانی له‌ سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرد.

هه‌روه‌ها چوونی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆ حكوومی و تایبه‌تی له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئافره‌تاندا قه‌ده‌غه‌ كرد.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021 به‌ڵێنی دابوو له‌ نه‌رمی له‌ حوكمڕانیدا به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تان بنوێنێ، به‌ڵام بڕیاره‌كانیان پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.