ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌نداری نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد كه گرینگ‌ترینیان هه‌ماهه‌نگی ئابووری و هه‌ماهه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆسییه‌ی ئاوی دیجله و فوڕات بوو.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا پێگه‌یشت و تێیدا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ تاوتوێ كران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌پێدانی هاوكاری ئابووری و هه‌وڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان و هه‌ماهه‌نگی له به‌دواداچوونه‌كانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له سنووره‌كان كراوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌ردۆگان بانگهێشتی سوودانی كردووه بۆ سه‌ردانیكردنی توركیا و هه‌روه‌ها به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندی ئه‌نتاڵیا.
جه‌ختیش له ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی عێراق له ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فوڕات و باشتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و به‌رهه‌هێنان و هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی كۆمپانیا توركییه‌كان له ژێرخان و پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كرانه‌وه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان سوودانی و ئه‌ردۆگان له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو عه‌لی ڕه‌زا كۆنای باڵیۆزی توركیا له به‌غدا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردبوو و نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی پێدابوو كه تێیدا بانگهێشتی وڵاتی توركیای كردبوو، لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشته‌كه‌ی قبووڵكردبوو و جه‌ختی كردبووه‌وه كه له نزكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی وڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.