وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئەولەویەتی کارکردن لەمساڵدا فراوانکردنی مەودای خوێندنی تەکنیکی و پیشەییە لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ ساڵى 2023 ڕادەگەیێنێت، کە ئەولەویتى کارکردن لەمساڵدا فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەییە لە هەرێمى کوردستان و ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى ڕاوێژکارى قوتابییان، هەروەها داڕشتنەوەى سیاسەتى وەزارەت بۆ بە ڕاسپاردنى زانکۆکان بەمەبەستى ئەنجامدانى ڕووپێوى بازاڕ و گونجانى لەگەڵ پرۆگرامەکانى خوێندن.
لەبارەى گرنگى ئەنجامدان و پاڵپشتیکردنى توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە توێژینەوەى زانستى سەرچاوەى گەشەپێدانى هەمەلایەنەى وڵاتەکەمانە، گەشەکردنى ئابوورى، سیاسى و کۆمەڵایەتى هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بەتوێژینەوەى زانستى ببەستێت، بۆیە ئێستا لە هەموو کات زیاتر سێکتەرە جیاوازەکانى هەرێمەکەمان و کێشەکانمان پێویستى بە ڕێنوێنى توێژەرەکانمانە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیشی کردۆتەوە کە زانکۆکان و توێژەرەکانمان دەبێت هاوکاربن لە چارەسەرکردنی ئەوپرسانەی کە لەسەر ئاستی نیشتمانی پێویستیان بە توێژینەوەى زانستیی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.