بەشار عەلی،پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 11-1-2023 لەكاتژمێر 6:5ی خوولەكی بەیانی بوومەلەرزەیەك ناحیەی شیلادزێی هەژاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (3.5) لە نزیك سنووری عێراق و توركیا لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا تێیدا هاتووە، لە كاتژمێر 06:05:44 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، بە كاتی ناوخۆ، لە نزیك سنووری عێراق و توركیا، بە دووری 37 كم لە باكووری ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3/5 پلە تۆماركراوە.
بوومەلەرزەیەك ناحیەی شیلادزێی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.