Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:22

لە ماوەی دوو هەفتەی دیكەدا نرخی 100 دۆلار دەبێتە 147 هەزار دینار

کوردستان TV
100%

بانكی ناوەندی عێراق گەڕانەوەی نرخی دۆلاری بۆ 147 هەزار دینار لە ماوەی مانگی ئێستادا ڕاگەیاند.
ئیحسان شەمران یاسیری ،ڕاوێژكاری بانكەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: بانكی ناوەندی پابەندە بە بڕیارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
سەبارەت بە گەڕانەوەی نرخی دۆلاریش، جەختی لەوە كردەوە كە "گێژاوی نرخی دۆلار دۆخێكی كاتییە، و لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی كە 147 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مستەفا غالب مخەیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی، لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان كۆبووەوە، و ئامۆژگارییان كرد كە پشت بە وردبینی یان مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانكەكاندا ببەستن، و پێویست ناكات مامەڵە لەگەڵ گەمژەكان و ناوەندكاراندا بكرێت.
دووپاتیشی كردەوە كە بانكی ناوەندی ڕۆژانە بڕێكی نایابی پارەی نەختینە دەفرۆشێت، بەو پێیەی سەرجەم بانكەكانی بەغدا پەنجەرەیەكیان بۆ فرۆشتنی دراوی دۆلار كردۆتەوە .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.