ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەرۆكی حكومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك كۆمار لەتیف ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان كۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ، لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری دەكرێت.
هەروەها برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاستەنگەكان وچارەسەركردنیان تاووتوێ دەكرێت.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.