لە ئێران كەسێكی دیكە كە لەسەر خۆپیشاندانەكانی دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دادگایی كراو و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی میزان سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، جەواد رووحی لە خۆپیشاندانەكانی شارۆچكەی نۆڤشەهیر تاوانی جددی ئەنجامداوە.
لە هەواڵەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە لەو رووداوانەی كە لە كاتی خۆپیشاندانەكەی ناوەندی شارۆچكەكەدا روویداوە، ژمارەیەكی زۆر كوژراو هەبووە كە كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش لە نێوانیاندا بووە و موڵك و ماڵی گشتی تێكدراوە و سوتێنراوە .
بە گوێرەی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، جەواد رووحی بە ئاگربەردان لە بنكەیەكی پۆلیس و سووتانی قورئانی پیرۆز تاوانبار كراوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ خۆپیشاندەرێكی دیكە دەركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.