Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:11

مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 2 هه‌زار نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2022) هه‌زار و هه‌شت سه‌د و شه‌ست و دوو نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 125 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 727 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.099 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 338 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.078 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 32 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.