فهرمانگهی میدیای و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: لە پێناو ئاسنكاریی مامەڵەكانیان و تێچوونی كەمتر، شێوەی تۆماركردنی ناوی بازرگانیی پیشەوەران گۆڕانی بەسەردا دێت.
فهرمانگهی میدیای و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: هاووڵاتیان لەمەودوا دەتوانن لەبری سەردانی ژوورە بازرگانییەكان، لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە سنووری پارێزگاکان مامەڵەکانیان بكەن و ناوی شوێنەکانیان تۆمار بکەن.
ئاماژه بهوهشكراوه، گۆڕانكارییەكە پاڵپشت بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2021ی هەموارکراوی یەکەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ژمارە 10ی ساڵی 2010 كراوە. هەربۆیە ئێستا سەرجەم داتاو بەڵگەنامە پێویستەکان لە ژوورە بازرگانییەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان گوێزراونەتەوە.
فهرمانگهی میدیای و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهكۆتاییدا رایگهیاندووه، دوای ئەو ئاسانكارییە، كاروباری پیشەوەران باشتر بەڕێوەدەچێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان و سەدان ناوی نوێی بازرگانی تۆماركراون.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.