هەرێمی كوردستان و بازرگانانی توركیا خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەكانن و خواست بۆ لابردنی ئەو بەربەستانە هەیە.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ژمارەیەك بازرگان و خاوەنكار كرد كە لە شارەكانی كوردستانی توركیاوە وەكوو باتمان و وانەوە سەردانی وەزارەتیان كردبوو.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، مەبەستی سەردانەكەیان لە نزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی بازرگانی و جوڵە و دەرفەتی كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان. هەر لەو دیدارەدا پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا باسی لێوەكرا.
لهكۆتایدا راگهیاندراوه، ئاسانكاری بۆ بازرگانان و ژینگەی لەباری سەرمایەگوزاری لە هەرێم و كردنەوەی دەروازە و ڕێڕەوی دیكەی بازرگانی تەوەرەیەكی دیكەی دیدارەكە بوو.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.