Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:24

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


نەوتی سپی بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌11ى1ى2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: تاوەكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200  لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووەو پرۆسەكەش بەردەوامە ، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی  لە ناوچە شاخاوییەكان ، قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە  دەوروبەری  پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.